راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

گوتەبێژی پارتی ديموكراتى كوردستان راگەیەنداروێک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەکاتەوە و رايده‌گه‌ينێت:”پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.

ده‌شلێت:” دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌ى گوته‌بێژى فه‌رميى پارتى ديموكراتى كوردستان

 

لەڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.

دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە و، ھانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی ئابی ٢٠٢١

Back to top button