كتێبی بۆ مێژووی “سه‌رۆك بارزانی” به زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاوكرایه‌وه
كتێبی “بۆ مێژوو” كه له نووسینی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه، به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاوكرایه‌وه و 2 هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبی بۆ مێژوو له‌لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ختیار حوسێن قه‌لادزه‌یی و عه‌بدولجه‌بار ساڵح وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی فه‌ڕه‌نسی.
ئامانج له چاپكردنی ئه‌م كتێبه به زمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌وه‌ران و گه‌لی فه‌ره‌نسا زانیاران له‌سه‌ر مێژووی كورد و كوردستان هه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا وه‌كو به‌ڵگه سوودی لێوه‌ر بگیرێت.
شایانی باسه كتێبی بۆ مێژوو پێشتر به زمانه‌كانی كوردی، كوردی لاتینی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و فارسی بڵاو كرایه‌وه.
كتێبی “بۆ مێژوو”ی ( سه‌رۆك بارزانی ) کتێبێکی بەڵگەیی، دیکیۆمێنتاریی سیاسی و مێژووییە و تایبەتە بە هەوڵ و خەباتی نەتەوەی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و مێژووی کۆنی کورد لەسەردەمی عوسمانی و سەفەوی و دەستەبەربوونی مافەکانی و بەتایبەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە ساڵی 2017 سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کرد کە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی زانستی و لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕاستیی ڕووداوەکان شرۆڤە کراوە و خوێندنەوە بۆ پێشهاتەکان کراوە.و تیشک کراوەتە سەر شەڕی داعش و کێشەی نێوان هەرێم و بەغداد و چەندین بابەت و پرسی دیکە.
له كتێبه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه، “به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، گه‌لی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ تا به ئاشتی و یه‌كسانی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بژیت، به‌ڵام هه‌میشه عێراق كوردی فه‌رامۆشكردووه و له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌كانی ته‌عریب و هاوشێوه‌كانی كوردی ره‌ت كردووه‌ته‌وه. عێراق زۆر رێگه‌ی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه، له‌وانه‌ش جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له دژی كورد. هه‌ر بۆیه كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا. وێڕای سه‌دان ساڵی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ژیانی گه‌لی كورد، ریفراندۆم لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ و ئاشتیانه‌ی هێنایه ئاراوه”.
له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ماف و خواسته ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد رووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه.