سەرۆکی حکوومەت رەزامەندیی دا رێگایەکی نوێ لە سنووری ناحیەی کەڵەک دروست بکرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی نیشان داوە، کە رێگایەکی نوێ لە سنووری ناحیەی کەڵەک دروست بکرێت، کە لە کەڤرەسۆر تا دەگاتە قەرەناز دەست پێدەکات و تەنھا رێکارەکان ماون تەواو بێت و دەست بە دروستکردنی بکرێت.

بڕوا فارووق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى گوتووه‌: “ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی رێگای کەڤرەسۆر تا دەگاتە قەرەناز لە سنووری ناحیەی کەڵەک دراوە و ھەموو بە یەک پاکێج و بە کەشفێک رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، کە درێژیی ڕێگاکە ٤٦کم دەبێت و زیاتر لە ١٠گوند لەخۆ دەگرێت، بەڵام تەنھا ماوە ڕێکارەکان تەواو بن و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئێمە  و  لای ئێمەش لە شێوەی تەندەر دەدرێتە کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی جێبەجێ بکات، کە ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە بۆ ناوچەکە”.

فارووق گوتووشيه‌تى، دەتواندرا بەشێوەی پارچە چاک بکرێتەوە رێگای ئەو گوندانە، بەڵام داوا کرا بە شێوەیەکی رێک و باش و سەرلەنوێ دروست بکرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت لەو رێگەیەوە خزمەتی ناوچەکە بکرێت، بۆیەش ھەندێک کاتی پێویستە ئەگەرنا بە شێوەی پارچە دەتواندرا بە زوویی چاک بکرێتەوە، بەڵام حکوومەت دەیەوێت رێگایەکی نوێیان بۆ دروست بکات.

راشيگه‌ياندووه‌، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی داوە، کە ١٤ملیار دیناری بۆ خەرج بکرێت، بۆیە بڕیار درا بە پارچە پارچە دروست نەکرێت و بکرێتە یەک پڕۆژە.

Back to top button