سەرۆکی فەڕەنسا: لەگەڵ جەنگاوەرانی کورد کە شەڕی داعشیان کرد کۆ دەبمەوە و پشتگیری خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە میانی لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی کە ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە شەڕی دژبە تیرۆر”.
سەرۆکی فەڕەنسا لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتی: “رۆڵى گەلى کورد لە عێراقدا بەرز دەنرخێنم و زۆریش خۆشحاڵ دەبم کە لەنزیکەوە سەرکردەکانى کورد دەبینم”. گوتیشی: “لەگەڵ جەنگاوەرانی کورد کە شەڕی داعشیان کرد کۆ دەبمەوە و پشتگیری خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە”.
سەرۆکی فەڕەنسا جەختی کردەوە کە “هێزەکانیان لە عێراقدا ناکێشێتەوە لەکاتى مانەوە، یاخود کشانەوەى هێزە ئەمریکییەکاندا”.