سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین

 

دوای ئه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌غداد به‌ به‌شداری سه‌رۆكی وڵاتان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێك له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین و هەوڵی سەرۆکوەزیران گرنگ دەنرخێنین.” دەشڵێت، “ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات.”

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی “ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات.”

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هیوادارە، “لووتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی عێراق بهێنێتەدی.”

 

 

Back to top button