ماكرۆن:لە عێراق دەمێنینەوە بێ گوێدان بە ئەمریكا

 

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکەی هێزەکانی لە عێراق وەک بەشێک لە شەڕی دژی تیرۆر دەھێڵێتەوە

ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە دوای کۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی وتی:”هێزەکانمان لە عێراق ماون تا ئەو کاتەی بیانەوێت،دەمێننەوە بەبێ گوێدانە هەڵوێستی واشنتۆن”

ماکرۆن لە کۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە بەغدا وتی:”ئێمە لێرەین بۆ بەهێزکردنی سەروەری عێراق و ئاسایشی بەردەوام” سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بۆ عێراقیەكان گرنگە

Back to top button