سه‌رۆك ماكرۆن گه‌يشته هه‌ولێرو، ئەمڕۆ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌ولێر … دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان و له ڕێوڕه‌سمێكدا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر له‌لايه‌ن به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
دواى به‌خێرهێنان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، تا شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى، ياوهريى سه‌رۆك ماكرۆنى كرد و ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/8/29 ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چن.