ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆده‌بنه‌وه‌

دوای ئەوەی بەیانی رۆژی شەممە 28ى 8ى 2021 ، ئیمانوێڵ ماکرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا بە مەبەستی بەشداریی کردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی گەیشته‌ به‌غدا و دوای تەواوبوونی لووتکەکە و دیدار و کۆبوونەوەکانی له‌ به‌غدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماكرۆن بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر.

ئیمانوێڵ ماکرۆن له‌گه‌ڵ گەیشتنی بە پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی فەرمییدا پێشوازیی لێ کرا.

بەپێی راگەیاندراوی کۆشکی ئێلیزێ، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لەسەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.
بڕیارە ماکرۆن دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی شاری مووسڵ بکات و لەوێش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.

Back to top button