سه‌ركرده‌یه‌كی‌ گۆڕان باسی‌ گرنگی‌ هاتنی‌ ماكرۆن بۆ هه‌ولێر ده‌كات

ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان بۆ فڕه‌نسا زۆر گرنگه‌ و حیساب بۆ كراوه‌، بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی‌ هه‌ولێری‌ كردووه‌.

خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند، فڕه‌نسا یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ گه‌وره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ دنیا و یه‌كێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌كان دژ به‌ داعش، بۆیه‌ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردستان گرنگه‌.

سه‌ركانی‌ ده‌ڵێ‌، هاتنی سه‌رۆكی یه‌كێك له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ وه‌ك فڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ دۆستایه‌تی باشی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌ و گرنگی پێداوه‌، دۆستی باشی كورده‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی، ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌، ئه‌م ئاڵوگۆڕی سیاسی وایكردووه‌ فڕه‌نسا بونی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌هێز بكات.

Back to top button