بايدن: عێراق و هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگیان لە به‌هێزكردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوچه‌كه‌دا هەیە
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایده‌گه‌ێنێت: عێراق و هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
له راگه‌یاندراوێكدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی كه‌دوێنێ شه‌ممه 28 ى 8 ى 2021 ، بە بەشداری سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی له پایته‌ختی عێراق به‌رێوه‌چوو، رایگه‌یاند: عێراق هاوبەشی ئێمەیە و پابەندین بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان و پێکەوە هەوڵی بەدیهێنانی سەقامگیری لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین.
جۆ بایدن پیرۆزبایی له عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: عێراق لەو کۆنگرەیەدا سەرکردایەتییەکی مێژوویی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان و زیادکردنی هەماهەنگییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گێڕا.
بایدن سەرۆکی ئەمریکا ده‌شڵێت، کە لە کۆبوونەوەی مانگی رابردوویدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی رۆڵی گرنگی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه کردووە.