میدیای گۆڕان: وەزارەتی دارایی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد

میدیای بزووتنەوەی گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوی كردۆتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وەزیرەكەی لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە، بە میدیای ئەو حزبەی راگەیاندووە، بەغدا بڕی (٢٠٠) ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد.

پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو: سەدا سەدی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دابەش دەكرێت و بەپێی سیولە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا موچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

Back to top button