ئیمانوێڵ ماکڕۆن: فەرەنسا لە عێراق دەمێنێتەوە و پڕۆژەی دەبێت

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پەیامی مانەوەی وڵاتەکەیەتی لە ناوچەکە، گوتی “فەرەنسا لێرە دەمێنێتەوەوە و پڕۆژەمان دەبێت”.

دوای بەسەرکردنەوەی چەندین شوێنی ئایینی و مێژووی مووسڵ، کە لەلایەن داعش خابوور کراون، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە میدیاکانی گوت: “مووسڵ سه‌نته‌ر داعش بووه‌، بۆیه‌ قوربانی سه‌ره‌كی مووسڵ، موسڵمانه‌كان بوون، پێشتر ئاماژه‌م به‌وه‌ كردووه‌، هیچ ئایینێك ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وانی وه‌ك داعش توندوتیژییان به‌رامبەر بكات، ئێمه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانمانه‌وه‌ قوربانی ده‌ستی داعش بووین”.

ماکرۆن، گوتیشی: “ئه‌ركێكی زۆرمان له‌پێشه‌ و ده‌بێت له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام بین، فه‌ره‌نسا پاڵپستی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌كات، له‌ عێراقیش هانی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌ده‌ین، كار بۆ بووژانه‌وه‌ عێراق بكه‌ن”.

راشیگەیاند: “دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێنه‌وه‌ و هاوكارتان ده‌بین له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌تان، قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌ و كڵێسا دروست ده‌كه‌ین و هه‌لی وه‌به‌رهێنایش باشتر ده‌كه‌ین”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆکی فەرەنسا گوتی: “له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017، كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرژی تێكه‌وتبوو، ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ پاریسه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر كرا، ئه‌وكات هه‌وڵمدا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ئاسایی بكه‌مه‌وه‌”.

ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوەکرد: “ده‌زانم گه‌له‌كه‌تان رووبه‌ڕووی جه‌نگ و تیرۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌بێن و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ پشتیوانی ئێوه‌ ده‌بین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌م كردووه‌، كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكات، بۆردومانه‌كانی توركیا رابگیرێت، ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان، به‌ تایبه‌تی ئێزدییه‌كان، ئێستا زۆربه‌یان له‌ هه‌ولێر و دهۆك ده‌ژین. ده‌مه‌وێت ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، دیدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو، ئه‌مڕۆش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م. سوپاسی پارێزگاری نه‌ینه‌واش ده‌كه‌م، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كارده‌كات، كاری باش كراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت رووبه‌ڕووی گه‌ندەڵیش ببنه‌وه‌، مووسڵ به‌ ناوچه‌یه‌كی فره‌ نه‌ته‌وه‌ ناسراوه‌، ئێمه‌ وه‌كو فه‌ره‌نسا ده‌مانه‌وێت هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان بنیاتبنێنه‌وه‌”.

ماکرۆن، باسی لەوەشکرد: “ره‌نگه‌ له‌ رووی جوگرافییه‌وه‌ داعش له‌ ئێمه‌وه‌ دوور بێت، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ر له‌ هه‌مووان بووینه‌ قوربانی بیری توندڕه‌وی و داعش، بۆیه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه‌. ده‌مانه‌وێت هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه‌یە زیاتر بكه‌ین و ده‌ستی كۆمپانیا فه‌رنسییه‌كان بۆ ئێره‌ رابكێشین، تاوه‌كو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لە ناوچەکە جێبه‌جێ بكه‌ن”.

ئیمانوێل ماکرۆن، گوتی: “ئەم سەردانەم بۆ عێراق پەیامێکی گرنگە، کە ئێمە لێرە دەمێنینەوە و تا ئەوکاتەی عێراقییەکان ئێمە دەتوانین لێرەبین. ئێمە لێرە دەمێنینەوە و پڕۆژەی ئابووریمان دەبێت، بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە سوود لە پڕۆژەکانمان ببینن”.

 

 

 

س:K24

Back to top button