له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكومه‌ت،وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستوی بەرزی گواستنەوەی کارەبا بۆ وێستگەی ئیفراز3 دەکاتەوە

له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبا بۆ وێستگەی ئیفراز٣ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ دەکرێتەوە.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی کەمال محەممەدساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وەزارەتی کارەبا  سبه‌ى دووشه‌ممه‌، لە مەراسیمێکدا (پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای ٣٣ کەی ڤی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز ٣) دەکاتەوە .”

وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌شلێت:” بە گوژمەی (11,160,000) دۆلار لە لایەن کۆمپانیان شاندزەوە پرۆژه‌كه‌ جێبەجێ کراوە.

Back to top button