ئه‌مريكا هێرشێكی ئاسمانیی له كابول ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری گرووپی ویلایه‌تی خوراسانی سه‌ر به داعشى كرده ئامانج

دوای ئه‌وه‌ی هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حامید كارازای له شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی سه‌ربازیی له‌و شاره ئه‌نجامدا.
دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری گرووپی ویلایه‌تی خوراسانی سه‌ر به رێكخراوی داعش كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له كه‌مێك ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شوێنێكی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارازای له كابول بیسترا و دواتر راگه‌یه‌ندرا، كه ده‌نگی هێرشێكی مووشه‌كی بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته ناوخۆییه‌كانی كابولیش، ئه‌و مووشه‌كه به‌ر خانووێكی ناوچه‌ی 11ی ئه‌منیی نیشته‌جێبوونی سڤیل كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژران و سێی دیكه‌ش بریندار بوون، له‌ناو كوژراو و برینداره‌كان ئافره‌ت و منداڵیش هه‌ن.