ئەمریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی بۆ وەزارەتی پێشـمەرگە نارد
ئەمریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی بۆ وەزارەتی پێشـمەرگە نارد و بڕیارە ئەمڕۆ هاوکارییەکان بگاتە دەستیان. بەرپرسێکی وەزارەتی پێشـمەرگەش دەڵێ: “هاوکارییەکان ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازین”.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە راگەیاند، ئەمریکا بەشێکی دیکە هاوکاری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ناردووە و ئەمڕۆ رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت کە پێکهاتووە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری (هەمەر) و کەرەستە و پێداویستیی سەربازی.
س: رووداو