به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینیی هه‌رێم،بڕیارێكى له‌باره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینیی پله تایبه‌ته‌كانه‌وه دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه له لیستى هاوپێچدا هاتووه ئه‌وانه‌ى كه به فعلى پۆستیان هه‌بووه، مووچه‌ى خانه‌نشینان به‌پێى یاسای چاكسازى هه‌موار كراوه‌ته‌وه، مووچه‌ى خانه‌نشینیی هه‌مواركراویان بۆ خه‌رج بكرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارايى و ئابورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نووسراوێكى فه‌رميدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/8/2021، بڵاو كردووه‌ته‌وه و واژووى حازم ئيسماعيل ره‌مه‌زان، به‌رێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشينى هه‌رێمى له‌سه‌ره، وێنه‌یه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) كه‌وتووه، له خالى يه‌كه‌م تێیدا هاتووه : “ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه له لیستى هاوپێچدا هاتووه ئه‌وانه‌ى كه به فعلى پۆستیان هه‌بووه، مووچه‌ى خانه‌نشینان به‌پێى یاسای چاكسازى هه‌موار كراوه‌ته‌وه، مووچه‌ى خانه‌نشینیی هه‌مواركراویان بۆ خه‌رج بكرێت”.
له خالى دووه‌مى نووسراوه‌كه‌شدا هاتووه: ” هه‌روه‌ها ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه له لیستى هاوپێچدا هاتووه ڕاژه‌ى پێویستیان نییه بۆ شایسته‌بوون به مووچه‌ى خانه‌نشینى و له‌گه‌ڵ یاساى چاكسازى ناگونجێن، مووچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كرێت، تاكو سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستى هێنانى كه‌موكوڕیی دۆسیه‌كانیان”.
ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى خانه‌نشينى هه‌رێم: