سه‌رۆكی هه‌رێم داواده‌كات بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێت

خواكوڕك

ئەمڕۆ چوار شه‌مه‌ 1/3/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا و کۆمپانیای گازپرۆم کۆبووە و کە پێکهاتبوون لە لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، ڤالێریان شوڤایڤ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڤیکتۆر سیماکۆڤ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا نێشان دا و داواشی کرد لەو پەرەپێدانەدا، بایەخێکی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە ئامادەیی ڕوسیای بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەهەموو بوارەکاندا، خستەڕوو.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا شەڕی دژی داعش تاوتوێ کرا و شاندەکە ستایشی پێشمەرگەی کرد لە شەڕی دژی داعشدا.

Back to top button