ماکرۆن: نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە
سەرۆکی فەرەنسا لە تویتێکدا باسی سەردانەکەی بۆ هەولێر و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش دەکات و دەڵێت، “فەرەنسا هیچکات پابەندبوونی جەنگاوەرە کوردەکان لە شەڕی دژی داعش لەبیرناکات.”
ئەمڕۆ دووشەممە 30-08-2021 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی تویتێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە و دەڵێت، “ویستم دوێنێ سەردانەکەی خۆم بۆ عێراق لە هەولێرەوە کۆتایی پێبهێنم.. نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، “خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردنی دۆستم ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کوردستان. سوپاسگوزارم بۆ پاڵپشتیی نەگۆڕی فەرەنسا و دۆستایەتیی نێوان کوردستان و فەرەنسا بەردەوام دەبێت.”
C’est à Erbil que j'ai souhaité conclure hier mon déplacement en Irak.
Jamais la France n'oubliera l'engagement des combattants kurdes dans le combat contre Daech.
Cher Nechirvan, merci pour cet accueil. https://t.co/I9exGhoIMg— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) August 30, 2021