فڕۆکەجهنگييهکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر کردە ئامانج
فڕۆكهجهنگيهكانی توركیا ئۆتۆبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌سنوورى ناحیه‌ی ژاراوه بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی لێدوانى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له سنووره‌كه :” فڕۆکەجهنگييهكانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکی تیۆتا هایلۆکسی بۆردومان کرد، لە نزیك پردی حەسۆ، سنووری ناحیەی ژاراوەی سه‌ربه قەزای پشدەر”.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى پێدا گومان دەکرێت چەکدارانی پەکەکە له نێو ئۆتۆمبێله بۆردوومانكراوهكه بوبن وه‌ك ئه‌و گوتيشى ئامارى زيانه‌كان نه‌زانراوه به‌ڵام ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌وه.