وەزارەتی ناوخۆ: گەشتکردن بۆ هیندستان به‌ مه‌رج دەستپێدەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌يه‌ك بڕيارى نوێ ى ده‌ركرد و رايده‌گه‌ينێت: رێگه‌ به‌ گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی هیندستان ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30-8-2021 بڵاوكرايه‌وه‌، واژووى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى له‌سه‌ره‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ركرد و له‌ به‌شێكى هاتووه‌،” رێگه‌ به‌ گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی هیندستان ده‌درێت،”

له‌به‌ياننامه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن، كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كات.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو کەسانەیشی لە 1-7-2021 سەردانی هیندستانیان کردووە، رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە.
بڕیارەکان لە 31-8-2021ـەوە جێبەجێ دەکرێن و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێنەوە.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

 

Back to top button