كوڕەكەی شا مەسعود واز لە سیاسەت دێنێت

ئەحمەد مەسعود، فەرماندەی بەرەی بەرخۆدانی ئەفغانی لە پارێزگای پەنچشیر ڕایگەیاند، ئەگەر تاڵیبان حکومەتێکی گشتگیر دابمەزرێنێت و ئازادی و یەکسانی لە نێوان هاوڵاتیاندا مسۆگەر بکات، ئەوا چالاکیەکانی ڕادەوەستێنێت و لە سیاسەت دەکشێتەوە.

مەسعود لە گۆڤاری سیاسەتی دەرەوەدا «فۆڕێن پۆڵیسی» وتی:” ئەگەر تاڵیبان بەنیازن دەسەڵات لەگەڵ هەمووان هاوبەش بکەن و بەنیازن دادپەروەری ئەنجام بدەن و یەکسانی و ئازادی بدەنە هەمووان لە ئەفغانستان، ئەوا من هەنگاو بۆ دواوە دەنیم و لە سیاسەت دەکشێمەوە”.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button