چاودێرێكی سیاسی: خیانەتكارانی یەكێتی بەر لە 31ی ئاب هەمان پیلانەکەی ۲٠۱۷ی كەركووكیان بۆ هەولێر هەبوو
چاودێرێكی سیاسیی كورد لە وڵامى يهكێتى و باسی راگەیەندراوە چەواشەكارانەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دهلێ:” ئەوانەی 31ی ئابیان پێ خیانەتە، هەر ئەوانەن کە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەریان پێ دەسکەوتە و بەر لە 31ی ئابیش هەمان پیلانی ۲٠۱۷ی كەركووكیان بۆ هەولێریش هەبوو.
بەختیار تاڵەبانی چاودێری سیاسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی:” ئەوانەی 31ی ئابیان پێ خیانەتە هەر ئەوانەن کە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەریان پێ دەسکەوتە و هەمان پیلانیشیان بەر لە 31ی ئاب بۆ هەولێر هەبوو.”
ئهو چاودێره سياسيه دەشڵێ:” خیانەت ئەوەیە خاکەکەت تەسلیم بە بێگانە بکەی وەک ئەوەی لە ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ لە کەرکووک رووی دا، بۆیە قسە و گوتاری ئەوان پوولێکی قەڵپ ناکات، ئەو نانەش نانە، ئێستا لە خوانە، ئێوەش هەر لە گووپی خۆتان بدەن.”