وه‌زاره‌تى تەندروستیی هه‌رێمى كوردستان ماوەی نێوان دوو ژەمەکەی پێکوتەی ڤایزەرى زياد كرد

وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمەکانی پێکوتەی ڤایزەرى له‌ سێ حه‌فته‌ بۆ 56 رۆژ زياد كرد.

لە نووسراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 31-8-2021 ده‌رچووه‌ و وێنه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و تێدا بڕیاری داوە چیتر ماوەی نێوان ژەمەکانی یەکەم و دووەمی پێکوتەی فایزەر سێ هەفتە نابێت.

وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاندووە، لە رۆژی 1-9-2021ـەوە، ماوەی نێوان ژەمی یەکەم و دووەمی پێکوتەى ڤايزه‌ر ده‌بێته‌ هه‌شت حه‌فته‌ واتا، 56 رۆژ دەبێت له‌ جياتى سێ حه‌فته‌.

لەبارەی ئەو کەسانەی ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و وادەی ژەمی دووەمیان بۆ دیاری کراوە، وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاندووە: ئەو کەسانەی بەر لە رۆژی 1-9-2021 پێکوتەی فایزەریان وەرگرتووە، لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا ژەمی دووەمی پێکوتەکە وەردەگرن.

 

Back to top button