سبه‌ی مووچه‌ی مانگى 8 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، ليستێكى ديكه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 8ـى 2021 ى بڵاو كرده‌وه‌ و سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێكى تر به‌ بێ لێبڕين دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، كه‌ ئاڕاسته‌ی گه‌نجینه‌ و بانكه‌كان كراوه‌ و ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) زانيارى ده‌ست كه‌وتووه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 1 ى 9 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: مووچەی ئەنجوومەنى ئاسایش و، دەزگای ئاسایش و ، خانەنشینانى پێشمەرگە.

Back to top button