دكتۆره باخان ئازاد له‌شارى سلێمانى: چیتر نابێت له گه‌نده‌ڵكاران بپاڕێینه‌وه.
دکتۆر باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی باسی لە گەندەڵی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە کرد، ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد و رايگه‌ياند، چیتر نابێت له گه‌نده‌ڵكاران بپاڕێینه‌وه و ده‌بێت چاكسازییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ببینرێن و پێویسته گه‌نده‌لكاران بدرێنه دادگا.
دكتۆر باخان ئازاد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی گوتی: ئێمه له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان سوور ده‌بین و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان و داواكارییه‌كه‌مان بۆ دادگاییكردنی گه‌نده‌لكاران و ئه‌نجامدانی چاكسازی سڵ ناكه‌ینه‌وه،چه‌ند كه‌سێك هه‌ن، له پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كان خۆیان وك كه‌سی “شه‌ریف” و خه‌مخۆری خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن، كه‌چی له‌پشته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان، حزبه‌كان و داموده‌زگاكان به‌كارده‌هێنن و سامانی خه‌ڵك بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
دكتۆر باخان گوتيشى،” نوێترین به‌ڵگه‌نامه كه له‌به‌رده‌ستیان بوون، ئه‌مڕۆ راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییان كردووه و گوتیشی: “ئێمه یادگاری نانوسین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كه‌سێك بیخوێنێته‌وه.. ئێمه سكاڵا ده‌نووسین و گله‌ییمان له دادگاكان هه‌یه.. داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین.. پێویسته به‌دواداچوون بكرێت و له راپۆرته‌كانی چاودێری دارایی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون، له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه بدرێنه دادگا،نابێت هیچ كات ده‌ست له كه‌سانی گه‌نده‌ڵ بپارێزرێت و روو له به‌رپرسان گوتی: “پێویسته چاكسازییهكانتان له گوته‌وه بكرێن به كردار”.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌مڕۆ راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی كردووه، له 7 خاڵدا كۆكراونه‌ته‌وه و داواشیانكردووه، رێكاری یاسایی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیانه بگیرێنه‌به‌ر و هیچ كه‌سێكیش ده‌ستوه‌ردان نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆپاكییان بۆ بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه شایه‌نی پاكانه بۆكردن نین و ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی داڕۆخانی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بێینه به‌رده‌م مایكه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئه‌م قسانه بكه‌ین.
دكتۆره باخان له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاركردنیشی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ سلێمانی، گوتی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم هه‌بووه و ئاشكراشیكرد، له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا باسی ئه‌و بابه‌ته‌ش كراوه و گوتی: زۆر سوپاسی جه‌نابی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌م، كه له‌پێناو پارێزگاریكردن له ژیانی من، منی له شوێنێكی دیكه ته‌نسیب كردووه.
هاوكات داواشی له په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مان كرد، له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاست ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگ نه‌بێت.