سوریا بەتۆپباران دەیەوێت مەرجەكانی بچەسپێنێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/08/00009.jpg)
سەرچاوە خۆجێییەکان بە ئەلجەزیرەیان ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی کە تۆپبارانی گەڕەکە گەمارۆدراوەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم و میلیشیاكانیەوە بەردەوامە،ھاوكات ڕۆژی سێشەممە لە نێوان شاندی عەشیرەتەكانی دەرعا و ڕژێمی سوریا لە دەرعای باشوری وڵات كۆبونەوە كراوە
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە تۆپبارانی چڕی هێزەکانی ڕژێم لەسەر گەڕەکەکانی دەرعا ئەلبلاد و ڕێگای ئەلسەد و کامپی دەرعا بە بەکارهێنانی چەند تۆپێک ئەنجام دراوە
سەرچاوەکان تەئکیدیان کردەوە کە هێزەکانی ڕژێم بۆ ئامانجگرتنی گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی شارەکە بەردەوام بۆردومان دەكەن تا ناچاریان بكەن بە ڕێكەوتن