تره‌مپ: سزای هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌درێت كه پشگیری له ئێران ده‌كه‌ن
خواكوڕك
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت، سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران له بواری پرۆگرامی مووشەکی هه‌ڵده‌پسێرن و سزای هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش ده‌ده‌ن كه پشگیری له ئێران و پرۆگرامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌میانی پێشكه‌ش كردنی یه‌كه‌مین ووتاری له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ته‌واوی دوژمنانمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌سڕینه‌وه و هاوكاری ته‌واوی هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین.
ووتاره‌كه‌ی تره‌مپ كه‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژێری خایاند، تیشكی خسته‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئابووریه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و پرسی په‌نابه‌ران و هه‌روه‌ها پرسی تیرۆر له جیهاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ووتاره‌كه‌یدا تره‌مپ رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه تاکو پلانێکی تۆکمە ئامادە بکەن بۆ لەناوبردنی داعش کە منداڵان و کوڕ و ژن لەهەر دینێک بێت لە موسوڵمان و مەسیحی دەیانکوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا زۆرترین بووجه بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كات و گووتی، زۆرترین بوودجە لە مێژووی ئەمریکادا ئامادە دەکەین کە لەسایەیدا سوپا سەرلەنوێ بنیات دەنێینەوە.