كازمی داوایەك لە ھاوڵاتیانی عێراق دەكات
موستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەهاوڵاتیان کردووە کە لەهەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت دەنگ بدەن.
لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا هاتووە:”هەڵبژاردن تەنها چەند هەفتەیەکی ماوە و هەموو مەرجەکانیش بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادەیە و چاوەڕێی بەشداری فراوان و کاریگەر دەکەین”
كازمی دەڵێ داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بەشداری هەڵبژاردن بکەن و کەمبوونەوەی بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو یەکێک بووە لە هۆکارەکانی چەندین کێشە