په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان بۆ دژە تیرۆری یەكێتی: بە مۆری ئێوە و بە بەهای 324 ملیۆن دۆلار زەویی نایاسایی فرۆشراوە و گرفتیان بۆ هەزاران خێزان دروست كردووە
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە ده‌لێ: بە مۆری ئێوە و بە بەهای 324 ملیۆن دۆلار زەویی نایاسایی فرۆشراوە و گرفتیان بۆ هەزاران خێزان دروست كردووە .
پاش ئەوەی دژە تیرۆری یەكێتی ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر قسەكانی پێشووتری پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بڵاو كردەوە و رەتی كردەوە ئەوان دەستیان لە فرۆشتنی زەوییەكاندا هەبووبێت، بەڵكوو بانگەشەی ئەوەیان كرد كە چەند كەسێك ناوی ئەوانیان بۆ ئەم كارە بەكار هێناوە. به‌ڵام عەلی حەمە ساڵح، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) له نووسينێكدا وەڵامی دژه‌تيرۆرى يه‌كێتى داوه‌ته‌وه و چەند زانیارییەكی نوێیشى ئاشكرا كردووه و رايگه‌ياندووه:”بە فۆڕم و مۆری دەزگای دژە تیرۆر کراوە و بەڵگەکانیش لەبەر دەستن، نزیکەی ١٠ ھەزار پارچە زەوی بە نایاسایی و بە ھاوکاریی بەڕێوبەری ناحیە مەتر مەتر کراوە و فرۆشراوە، شوێنی باخچە و خزمەتگوزاری فرۆشراوە و بەھاکەی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارە“.
عەلی حەمە ساڵح ده‌شلێت:”ئاخر دەزگای دژە تیرۆر‌و فرۆشتنی زەوی !!!! ھەر دەزگای دژە تیرۆر نیە فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠، زیاتری کردوە..
ئه‌و پەرلەمانتارە، ئەو شوێنانەشی ئاشكرا كردووه كه زەوییان لێ داگیر كراوە وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێداوه:
– ئاوباره، سەدان پارچە زەوی، دژە تیرۆر
– ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به هاوبهشىی دژە تیرۆر و ھێزەکانی ٧٠
– به‌رامبه‌ر وێستگەی كاره‌باكه زیاتر له ٥٠ دۆنم ( هێزەکانی ٧٠)
– به‌رامبه‌ر ده‌رگاى پیشەسازیی به‌كره‌جۆ (هێزەکانی ٧٠)
– ته‌نیشت فڕۆكەخانەی سلێمانى (دژە تیرۆر)
– به‌رامبه‌ر ده‌رگاى پیشەسازیی به‌كره‌جۆ (ھێزەکانی ٧٠)
– زه‌وىی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارىی گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (دژە تیرۆر)
– کانى گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شى (دژە تیرۆر) و (هێزەكانی ٧٠)
– خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان (هێزەكانی ٧٠)
– خه‌لیفاوا (هێزەكانی ٧٠) كه زیاتر له سەد پارچه زه‌وى كراون به ناوى یه‌ك ئافرەتەوە
عه‌لى حه‌مه ساڵح له كۆتايى نووسينهكهشى وه‌ك تێبينهك ئاشكراشى كردووه:” لە نێو زەوییەکانی ھێزەکانی حەفتا، ”ژمارەیەکی کەم دراونەتە کەسوکاری شەھیدانی داعش و کەمئەندامانی سەنگەر، کەس لاری لەمە نییە“.