به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه بڕیارێكى له‌باره‌ى كلیپه نوێیه‌كه‌ى توانا سه‌عیده‌وه دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى له‌باره‌ى ڤیدیۆ كلیپێكى گۆرانیی توانا سه‌عيدى گۆڕانيبێژى كورد، ده‌ركرد و ده‌لێ:” كارێكى نه‌شیاوى دوور له نه‌ریتى گشتییه، له ڕووى ده‌ق و هونه‌رى میوزیك و میلۆدیشه‌وه زۆر لاواز و بێبنه‌مایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه واژووى شێروان عه‌ولا خورشيدى به‌رێوه‌به‌رى بهرێوهبهرايهتييهكهى له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) كه‌وتووه و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى هاتووه: “چه‌ند ڕۆژێكه كلیپێك له‌لایه‌ن (توانا سه‌عید) ناوێك له‌ژێر ناونیشانى (7)دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه كارێكى نه‌شیاوى دوور له نه‌ریتى گشتییه، له ڕووى ده‌ق و هونه‌رى میوزیك و میلۆدیشه‌وه زۆر لاواز و بێبنه‌مایه، هه‌روه‌ها هۆكاره بۆ تێكدانى شیرازه‌ى خێزان و بێڕێزیكردن به دابونهریتى كوردى، هاوكات به‌كه‌م نیشاندانى ئافره‌ته، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى مادده‌ى سێیه‌م/ بڕگه‌ى سێیه‌م له ڕێنوێنیی ژماره 1ى ساڵى 2014 تایبه‌ت به چاودێریی بوارى میدیا له هه‌رێمى كوردستان”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌شلێ:” گشت میدیا بیستراو و بینراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ماڵپه‌ڕ و په‌یج و كه‌ناڵه‌كانى نێو یوتیوبیش ئاگادار دهكهينهوه، خۆیان بپارێزن له نمایشكردنی ئه‌و كلیپه ئاستنزمه ، پابه‌ندبوونتان به خۆپاراستن له نمایشكردنى كارى له‌م شێوه‌یه، خزمه‌ته به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و باشترین گوزارشتیشه بۆ ئاستبه‌رزیی كه‌ناڵ و وێستگه و ڕایه‌ڵه ئهلیكترۆنییهكانتان”.