فه‌ريق جه‌مال محه‌مه‌د: لەدوای رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش،ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردن رێكاره‌كان

سەرۆکی دەستەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەننێت: لەدوای رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردن و ئەرکبینینی ئەو دوو لیوایە.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەى هه‌رێمى كوردستان، فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی ئەرکان لە  لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆلۆنێڵ پاتریک دۆگلاس، راوێژکاری باڵای سەنتەری هەماهەنگی ئاسایشی هەرێمی ئەمریکا سەر بە کونسوڵخانەی لەهەولێر کۆبوەتەوە و تاوتوێی دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هەیکەل و میلاکاتی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و پشتیوانی دووی پێشمەرگه بوو كراوه‌.

فه‌ريق جه‌مال محه‌مه‌د، رایگەیاندووه‌: هەوڵەکان خێراتر کراوان و بەرەوپێشچوونی باش هاتووه‌تە ئاراوە لە رێکخستنەوەی ئەو هێزانەدا.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌، بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی 70 و80  بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، کە لە پرۆژەکانی چاکسازی و بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان کاری لە سەر کراوە.

وەزارەتی  پێشمەرگە  ئەوەشی  ڕاگەیاندووە، راوێژکاری باڵای تیمی هەماهەنگی ئاسایشی هەرێمی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، لە هاوکاری و یارمەتییەکانیان بۆ ئەو هەنگاوانەی بەردەوام دەبن. روونیشی کردەوە: بۆ کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکان و گەڕانەوەیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشت و هاوکار دەبن و خوازیاری سەرکەوتن و پێشخستنی ئەو پڕۆسەیەن.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ سەرۆکی ئەرکان ئامادەیی وەزارەتی پێشمەرگەی نیشان داوه‌ بۆ جێبەجێکردنی هەر ئەرکێک کە لە میانی پێکهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشە دێتە ئاراوە، ئەمەش بە ئامانجی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە، بەشێکی تری گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بوو.

Back to top button