هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەو کاروانە هاوکارییانەی دەکرێنە ئامانج سەر بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقن نەك ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە بە “داعش” رایگەیاند، رۆژانە ئەو کاروانە هاوکارییانیانە کە بەردەوام دووچاری تەقینەوە و هێرش دەبنەوە کەرەستەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەگوازنەوە نەک کەرەستەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان ئەمریکا.
وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە “تویتێکدا” لەسەر هەژماری تویتەر گوتی: “هیچ کاروانێکی هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بوونی نییە، ئەم زانیارییانە ناڕوون و بانگەشەن و، کاروانە هاوکارییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ئەرکەکەی لە جەنگی دژ بە داعش کەرەستە بۆ ئەو هێزانە دەگوازنەوە”.
مارۆتۆ، ئەوەشی خستەڕوو: “هێرشکردنە سەر ئەو کاروانانە واتا هێرشکردنە سەر هێزەکانی عێراق”.
Back to top button