وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر 628 ده‌مانچه‌ی نایاساییدا ده‌گرێت
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر 628 ده‌مانچه‌ی نایاساییدا گرتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند: له پڕۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، پاش به‌دواداچوونێكی ورد و به‌رده‌وام، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 628 پارچه چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌دا بگرن كه ناسراون به ده‌مانچه‌ی جۆری توركی.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م ده‌مانچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێنرابوونه هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و گرووپه‌ی كه به كاره‌كه هه‌ستاون به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون و دراونه‌ته دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ سزادانیان.
جێی باسه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تری هه‌رێم به‌رده‌وامه له به‌دواداچوون و كاركردن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كی قاچاغ و نایاسایی و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌س و گرووپ و تاقمانه‌ی كه به‌م كارانه هه‌ڵده‌ستن.