سەرۆکی حکوومەت 3 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی پەروەردە خەرج كرد
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات كه سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، 3 ملیار دینار وەک پێشینە بۆ وەزارەتی پەروەردە خەرج بکرێت.
رۆژى 14ى ئه‌م مانگه، بریاره ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و په‌یمانگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به رووى قوتابیان بكرێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، سامان سیوه‌یلى، باسى له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزى نوێى خوێندن كرد و گوتی: “هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ده‌ستپێكردنى خوێندنى ئه‌مساڵ كردووه و، 14ـه‌ى مانگ، یه‌كه‌م زه‌نگى خوێندن به ره‌چاوكردنى رێکكاره ته‌ندرووستییه‌كان لێده‌درێت، كه هیوادارین هیچ رێگرییه‌ك له رووى ته‌ندرووستییه‌وه نەیەته پێش”.
سیوه‌یلى گوتیشى: “ئه‌م هاوینه گرینگیمان به رێكخستنه‌وه‌ى میلاكى مامۆستایان داوه له په‌روه‌رده‌كان و، له چاپكردنى كتێبیش هه‌نگاوى باشمان ناوه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى خوێندن، دابه‌شیان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كمان ته‌رخان كردووه، كه ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار هه‌فته‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خوێندن، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ساڵى پار له ده‌ست قوتابیان چووه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چونکە ناوه ناوه خوێندن راده‌گیرا”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگه‌یاند، بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ 2021-2022 هاوشێوه‌ى پارساڵ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریاریدا برى 3 ملیار دینار، وه‌ك پێشینه بۆ قوتابخانه‌كانى كه‌رتى گشتى، واتا قوتابخانه حكوومییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابین بكرێت، ئەوەش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ قوتابخانه‌كان.
سامان سیوه‌یلى، گوتیشى: “ئه‌م بڕه پاره‌یه، وه‌ك هاوكارییه بۆ قوتابخانه‌كان، بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كان، جگه له پاره‌ى فرۆشگا‌كان كه له‌به‌رده‌ستیانه، ئەوه‌ش وه‌ك پاڵپشتى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان میكانزمى پارساڵ، پاره‌كه دابه‌شى سه‌ر قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین”.
سیوه‌یلى كه بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان،قسه‌ى كردووه باسى له‌وه‌شكردووه كه، “ئه‌و بڕه پاره‌یه تاكۆتایى وه‌زرى یه‌كه‌م سوودى لێوه‌رده‌گیرێ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت و خودى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، به گرینگییه‌كى زۆره‌وه له پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ڕوانێت، هه‌میشه پاڵپشتى كردووین و له دابینكردنى ده‌یان پێداویستى لۆجستى دیكه‌ش، به‌رده‌وام سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له پاڵپشتى ئێمه‌دا بووه”.