حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا مووچه‌ی ئه‌و توێژه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكات

خواكوڕك

جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ مانگه‌كانی داهاتوو مووچەی كەسوكاری شەھیدان لە وادەی خۆیی و بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت، ھەروەھا پارچە زەوی بەسەر كوسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 1/3/2017 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، لەمەودوا مووچەی وارسی شەھیدان لەوادەی خۆیدا و بەبێ ھیچ پاشەکەوتێک دەدرێت و ھەروەھا زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابین دەكرێت کە تائێستا سوودمەند نەبوون.

Back to top button