دامەزرێنەرێكی تاڵیبان ئامۆژگاری بزوتنەوەكە دەكات

دامەزرێنەر و بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان، سەید محەمەد تەیب ئاغا، داوای لە بزووتنەوەکە کرد کە ھەموو خەڵک و ڕەگەزەکانیان لە حکومەتدا بەشداری پێبکەن و سوود لە هەموو لێهاتوویی گەنجان وەربگرن، تەنانەت لە ڕژێمی پێشووش.”

تەیب ئاغا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و، وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی نوێنەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و، نەتەوە یەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد کە ڕژێمی نوێ و حکومەتی نوێ لە ئەفغانستان بە تاکە نوێنەری شەرعی ئەو وڵاتە بناسێنێت.”

 

س: ئه‌لجه‌زيره‌

Back to top button