هه‌ولێر: پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەگەڕخسترا

کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کامبرێج لە هەولێر کردەوە.
وەزیری کارەبا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گووتی: ئەم پرۆژەیە بە توانایی بەرهەمهێنانی ٢٠٠ کیلۆوات و ١٥٠ کیلۆوات باتری جێبەجێ کراوە و ٦٠٠ پانێل لە خۆ دەگرێت و لە لایەن کۆمپانیای SMD ئەڵمانی دروستکراوە.
وەزیری کارەبا سەبارەت بە یاسای نوێی وەزارەت وتی: لە بڕگەیەکی یاساکەدا کڕینەوەی ئەو کارەبایەی تێیدایە کە بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێن و سوود لە تیشکی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وەردەگرن. پێداگیریشی لەسەر جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی هاوشێوەی کرد کە کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دێنن.
Back to top button