به‌ فەرمانی سەرۆكایەتیی حكومه‌ت 20 % نرخی كارەبا لە نانەواخانە وسەموونخانەكان كەمكرايه‌وه‌.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، یەکەم هەنگاوى بۆ هەرزانکردنى نرخى نان لە بازاڕەکان گرتەبەر و سەدا ٢٠ى نرخى کارەباى بەکارهاتووى بۆ سەرجەمى نانەواخانە و سەمونخانەکان، داشکاند.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە 2/9/2021 دەرچووە و و وێنه‌يه‌كى ده‌ست (ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) كه‌وتووه‌ بڕیار دراوە  لەسەر فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان 20 % نرخی كارەبا لە نانەواخانە وسەموونخانەكان كەم بكرێتەوە.

 

له‌ نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌روه‌ها هاتووه‌ بڕیارەكە لە 1/9/2021 وە بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی جێبەجێ دەكرێت.

Back to top button