وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پێویسته‌ ئافره‌تانی دووگیانیش ڤاكسین وه‌ربگرن

ڕێنمایی نوێی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە پێدانی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بۆ ئافرەتانی دووگیان.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکی نوێ کە بە واژووی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بە نووسراوی ژمارە (10688) لە ڕێکەوتی 2021/8/31 دەرچووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی ڕەوانە کراوە سەبارەت بە چۆنیەتی پێدانی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بۆ ئافرەتانی دووگیان و تێدا ئاماژە بەوەکراوە کە پێویسته‌ ئافره‌تانی دووگیانیش ڤاكسین وه‌ربگرن.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی.

Back to top button