به‌هۆی تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه دوو هاووڵاتی له شیلادزێ بریندار بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/تۆپبارانكردنى-سنووره‌كان-له‌لايه‌ن-توركيا.jpg)
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی گوندی سیته‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی شیلادزێ بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوورەکە رای گەیاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی سیدان، له سنووری نێروه و ڕێكان دوو هاووڵاتی گوندی سیته كه دانیشتووی كۆمه‌ڵگای سیرێی سه‌ر به ناحیه‌ی شیلادزێن به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە راشی گه‌یاند: یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك به‌ڕێكراوه و برینداره‌كه‌ی تریش ناردراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.