كه‌مپی مه‌خموور له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا‌ بۆردومان كرا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خمووریان بۆردومان كرد.

تا ئێستا نه‌زانراوه‌ به‌هۆی  بۆردومانه‌كه‌‌ زیانی گیانی یان مادی لێ كه‌وتۆته‌وه‌‌ یان نا.

پێشتریش كه‌مپی مه‌خموور چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ له‌ چه‌ند كاتێكی جیاوازدا كرابووه‌ ئامانج و بۆردومان كرابوو.

جێی باسه‌ كه‌مپی مه‌خموور پێشتر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق وه‌ك لانه‌ و په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئاواره‌كانی باكووری كوردستان دروستكرابوو، به‌ڵام دواتر به‌شێكی زۆری لایه‌نگر و كادیرانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ڕوویان تێ كرد، به‌هۆیه‌وه‌ توركیا به‌ بیانۆی بوونی ئه‌م لایه‌نگر و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه‌ كه‌مپه‌كه‌ی چه‌ند جارێكی تریش بۆردومان كردبوو.

Back to top button