له بانكه‌كان سبه‌ی پشوو نییه.. ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن
ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی ته‌واوی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كردبووه‌وه، سبه‌ی شه‌مووش هه‌رچه‌نده پشووی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ته، به‌ڵام بانكه‌كان كراوه ده‌بن و دابه‌شكردنی مووچه به‌بێ لێبڕین به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ی شه‌موو فه‌رمانبه‌رانی چه‌ند وه‌زاره‌تێك له بانكه دیاریكراوه‌كانی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مووچه‌ی مانگی هه‌شت به‌بێ لێبڕین وه‌رده‌گرن.
ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه سبه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن برێتین له: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
هه‌روه‌ها دووسبه‌ی یه‌كشه‌میش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دێت و له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌م چینانه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی شارستانی.