
ئوسامه نوجه‌یفی: ئه‌گه‌ر میلیشیاكان ده‌نگ نه‌هێنن ناوچه‌ی سه‌وز داگیر ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ، سەرۆکی بەرەی رزگاریخوازوگەشەپێدان دەلێ، ئه‌گه‌ر چه‌كداره میلیشیاكان ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌هێنن، پێشبینینی ده‌كه‌م هه‌ڵكوتنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا و داگیری بكه‌ن.
ئوسامه نوجه‌یفی، رایگه‌یاندووە، شاری مووسڵ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه داگیركراوه، بڕیاره‌كان به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و شاره نییه.
نوجێفی دەشلێ،” دیمۆگرافیا و بیركردنه‌وه‌ی عێراق به گشتی گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌و كاره‌ش به سه‌ركردایه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێك، كه ته‌واوی پارێزگاكانی سووننه مه‌زهه‌بی له عێراق، گرتووه‌ته‌وه.
سەرکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشلێت، هێزه عێراقییه‌كان له بڕیار و راسپارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ترسن، نه‌وه‌ك هاوشێوه‌ی ساڵی (2018)، ساخته‌كاری به فراوان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك یاخوود كاندیدێك ئه‌نجام بده‌ن، دواتر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دان به ده‌ره‌نجامه‌كان دانه‌نێت.
س: میدیا عێراقییه‌كان