لەسەر داهاتی %15ی شارەوانی 24 پرۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رای دەگەینێت: لەسەر داهاتی %15ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر 24 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێن و ئەمەش ئاستی خزمەتگوزاری لە هەولێر بەرز دەكاتەوە و شاری هەولێر لە سێكتەری خزمەتگوزاریدا قۆناغێكی دیكە دەچێتە پێشەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەشلێ:” نزیكەی 20 گەڕەك و چەند شوێنێكی گشتی لەو پرۆژانە سوودمەند دەبن كە پێكهاتەی پرۆژەكانیش دروستكردنی شەقامی نوێ، ڕێكخستنی شوێنەكانی سووڕانەوە و جوانكردنی شەقام، شۆستە، نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوە، هەروەها قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكان، لەخۆ دەگرێت.

وەزارەتی شارەوانی ناوی گەڕەکەکانیش ئاشکرا دەکات و دەشلێت:”ئەو گەڕەك و شوێنانەی لەو پرۆژانە سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی: بەختیاری، سێبەردان، موفتی، ئیسکان، پێنجی حەسارۆک، فەرمانبەران، هاوکاری، کارێزان، سەرکەوتن، 121ی گوڵان، ڕۆشنبیری، ڕاستی، ڕزگاری دوو، کوردستان، نەورۆز، شادی، هەروەها بەشێک لە شۆستەی قوتابخانەی لەیلا زانا لە گەڕەکی کوێستان، شەقامی 60 مەتری نزیک مزگەوتی سپی، دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی برایەتی، دروستکردنی شەقام و تەواوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250 و چەند شوێنێكی دیكەی شاری هەولێر.

Back to top button