
عێراق خوازیاری ڕێكەوتنە
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گەیشتن بەتێگەیشتنی كۆتایی لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسی ئاوی ڕووباری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی عێراق ئەلحەمدانی لەگەڵ عەلیرەزا گونەی باڵیۆزی ئەنقەرە لە بەغدا کۆبووەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوولا باسیان لە “دۆسیەی ئاوی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و کاریگەر و بەردەوامی هاوکاری و پەیوەندی لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات کردووە.
س: ئاڕتی عەرەبی