کەرکووک: هاووڵاتیانی سنووری سەرگەڕان داوای بەهاناوەچوون لە هەرێمی کوردستان دەکەن
چەند خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق چۆڵکران و خەڵکیش ترسیان لێنیشتووە و داوای هاوکاری دەکەن. فیرقەی چواردەی سەربە ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، کە چەند خاڵێکی سەربازییان لە گوندی شەحەلی کۆن و سێبیران لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان هەبوو، پاشەکشەیان کرد و ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو هاووڵاتییانی گوندەکە بڵاوبووهتەوە و بەوهۆیەشەوە چەندین خێزانی کورد گوندەکانیان جێدەهێڵن.
نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان “محەمەد ئیسماعیل” رایگەیاند، پاشەکشەی ئەو هێزە لەناکاو بووە و هۆکارەکەی نادیارە، ئاماژهی بهوهش كرد، ئەوەی روویداوە پێشهاتێکی خراپە و سپاردنی خەڵکەکەیە بە داعش، کە بەردەام هەڕەشەن بۆ سنوورەکە، داواشی لە پەرلەمانتاران و نوێنەرانی کورد کرد، چارەسەری ئەو دۆخە بکەن و فریای خەڵکەکە بکەون، چونکە ئێستا خەڵکی ئەو گوندانە بەناچاری كۆچ دەکەن و گوندەکە چۆڵ دەکەن.
دوو شەو پێش ئێستا داعش هێرشی کردە سەر گوندی شەحەلی کۆن و هاووڵاتییەکی رفاند و حەوتی دیکەشی بریندارکرد.
س: k24