نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دواییی ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان و گه‌لی عیراق كرد و هیوای خواست خوای گه‌وره گیانی خوالێخۆشبوو به میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانئاماژهی به هه‌وڵ و خه‌باتی خوالێخۆشبوو کرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری و ده‌سته‌به‌ركردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا.