دروستكردنی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری دەستی پێ كرد
دروستكردنی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری، دەستی پێ كرد و ڕێی نێوان شەقڵاوە تا كۆیە دەگرێتەوە، بەمەیش جەنجاڵی لەسەر شەقامەكانی ناوخۆ ناهێڵێت.
ئەمڕۆ شەموو چواری ئاب، لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ دەست كرا بە دروستكردنی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر كە ڕێی نێوان هەولێر- كۆیە تا هەولێر- شەقڵاوە دەگرێتەوە.
دروستكردنی ئەو بەشەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، وادەكات جەنجاڵی لەسەر شەقامەكانی ناوشاری هەولێر كەم بیێتەوە و هاتوچۆی هاووڵاتییان ئاسانتر بێت.
ڕۆژی پێنج شەممە 26ـی ئاب، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، بەمەبەستی تەواوكردنی شەقامی 150 مەتری هەولێر كە شەقامێكی بازنەیی گرنگی شارە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی پێشان دا بە دەستپێكردن و تەواوكردنی بەشێكی تری ئەو شەقامە.
باس لەوەش كراوە، ئەو بەشە لە شەقامی هەولێر- كۆیە تا هەولێر – شەقڵاوە دەگرێتەوە، درێژییەكەی حەوت كیلۆمەتر و 200 مەتر دەبێت، لەگەڵ دروستكردنی شەقامی خزمەتگوزاری دووساید بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەكان.