مووشەکی “Kinzhal”.. هیچ ئامرازێکی بەرگریی لە جیهاندا ناتوانێت رایگرێت

بەڕێوەبەری پیشەسازیی تەکنەلۆجیای رووسیا ئاماژەی پێ کرد، مووشەکی “Kinzhal”ی نوێ رێگرتنی ئەستەمە.
سێرگی چیمیزۆڤ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای “رۆستیخ”ی حکوومی لە میانی کۆڕێکدا بۆ بەشداربووان گوتی: “مووشەکەکە زۆر خێرایە، هیچ ئامرازێک ناتوانێت رێگری لێ بکات و لە ئێستادا هیچ سیستەمێک نییە بەرەنگاری ئەو مووشەکە ببێتەوە”.
چیمیزۆڤ، ئەوەشی زیاد کرد، مووشەکی “Kinzhal” سەر بە جۆری چەکە زۆر وردەکانە و دەتوانێت ئامانجێکی دیاریکراو لە مەودایەکی دوورەوە بپێکێت.
مووشەکەکە بە گوتەی دروستکەرانی، لە رێگەی بەکارهێنانی خێراییە لە رادەبەدەرەکەی کە بەراوردە بە 10 هێندەی خێرایی دەنگ دەتوانێت ئامانجەکەی لە دووری دوو هەزار کیلۆمەترەوە بپێکێت. هیچ ئامرازێکی بەرگریی ئاسمانی لە جیهاندا ناتوانێت رایبگرێت.
فڕۆکەی جەنگی جۆری “MiG-31” هەڵبژێردراوە بۆئەوەی ببێتە ئامرازی گەیاندنی مووشەکەکە بۆ شوێنێ دیاریکراو و تەقاندنی.
Back to top button