تۆمەتبارێكی بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرا

به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت : له‌ عه‌نكاوه‌ تۆمەتبارێكی بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكانيان دەستگیركرد.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك رايگه‌ياند:” بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە شەقامی (60 مەتری) نزیک ترافیکلایتی عەنکاوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ح. ج) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیر کرد.
پۆليسى هه‌ولێر  ده‌شلێت:” تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (هێرۆین)دا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور کرا.
Back to top button